حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخانى سهربه وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند، پێویسته حەشدی شەعبی دەڤەری شنگال چۆڵ بکات و داوایش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد، سنوورێک بۆ کارە ناڕەواکانی حەشد دابنێ و ڕێگا نەدەن کارەساتێکی دیکە بەسەر شنگالییەکاندا بهێت.
حەیدەر شەشۆ، وتیشى'' پێویستە شنگال پارێزگایەکی سەر بە کوردستان بێت و ئەمڕۆ یان سبەی دەبێت حەشد ناوچەکە چۆڵ بکات، چونکە خەڵک بەهۆی کارەکانیان بێزار بووەو ئەوەیبەرانبەر پێشمەرگە و خاکی کوردستان و کەرکووک شنگال دەیکات تەجاوزە، پێویستە هێزە هاوپەیمانەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێکی بۆی دابنێن، خەڵکی شنگال لە حەشدی شەعبی زۆر بێزار بوونە، ئەمە بۆ ماوەی چوار رۆژ هاتوونەتە شنگال رۆژ لە دوای رۆژ ڕەفتاری بێزارکەرتر دەکەن."
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.