Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:44

 2 ھەزار مەسیحی و ئێزدی لەبەر حەشدی شەعبی ناتوانن بگەڕێنەوە زێدى خۆیان

ئێزدی و کریستیان باوەڕیان بە حەشدی شەعبی نییە
کوردستان TV
100%

لارا یوسف بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش رایگەیاند: "لە ناحیەی ئەلقوشدا دوو ھەزار خێزانی کریستیان و ئێزدی ھەن کە ئاوارەن و لە ترسی حەشدی شەعبی ناتوانن بگەڕێنەوە دەڤەر و زێدی خۆیان، بە تایبەتی ئەوانەی نیشتەجێی تلکێف و بعوزیە و ناوچەکانی دەشتی نەینەوان." وەک ئەو روونی کردەوە، ئەو خێزانە ئاوارانە لە نێو ھەیکەلی خانووی تەواو نەکراودا دەژین و تا ئێستا حکوومەتی عیراق ھیچ ھاوکارییەکی نەکردوون.

ئەو ئاماژەی بەوەش دا، کە ئێزدی و کریستیان باوەڕیان بە حەشدی شەعبی نییە، بۆیە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان ھەرچەندە دەڤەرەکانیان رزگار کراون. ھەندێک خێزان گەڕانەوە، بەڵام لەبەر گوشاری حەشدی شەعبی ئەوان ناچار بوون جارێکی دی ئاوارە ببنەوە. خەڵک پێی وایە حەشدی شەعبی ناتوانێت ئارامی و ئاسایشیان بپارێزێت.


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.