Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:29

په‌یکه‌رى سومبلى به‌رگرى له‌که‌رکوک شکێندرا

وه‌ك سومبلى قوربانىدانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ى كه‌ركوك-هه‌ولێر په‌یكه‌رێك دروستكرا
کوردستان TV
#5 #7 #9
100%

دوای هیرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شارو شارۆچكه‌كانی عێراق وداگیركردنی رووبه‌ریكی به‌رفراوان و تیكشكان و به‌رگه‌نه‌كردنی سوپاى عیراق له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ریكخراوه‌دا،ئه‌وه‌ هیزی پیشمه‌رگه‌ بوو توانی ری به‌ هێرشه‌كانی ئه‌و چه‌كداره‌نه‌دا بگریت و ئه‌وانه‌ی كه‌ داگیریش كرابوون له‌ ده‌ستیان ده‌ربهینیت .
هیزی پیشمه‌رگه‌ دوای قوربانیه‌كی زۆ رو به‌ خوینی چه‌ندین پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مان توانی به‌رگری له‌و شاره‌ بكات و دوریبخاته‌وه‌  له‌ ده‌ستی تیرۆرستانى داعش ، پێشمه‌رگه‌ توانى ئارامى و ئاسووده‌یى بۆ ئه‌و شاره‌ فه‌راهه‌م بكات .
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قووربانیه‌و خوێنبه‌خشینه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى شارى كه‌ركوك بۆ گشت پێكهاته‌كان، وه‌ك سومبلى قوربانىدانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ى كه‌ركوك-هه‌ولێر په‌یكه‌رێك دروستكرا وه‌ك بیره‌وه‌رى كه‌ له‌ماوه‌ى 2 ساڵ ته‌واو كرا بڕى 70 ملیۆن دینارى تێچوبوو،هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ چاوى رێزه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌و په‌یكه‌ره‌یان ده‌كرد  

دواى داگیركردنى  كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى ،له‌ بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی عیراق ده‌ستخۆشی له‌و هیزه‌ قاره‌مانه‌ بكه‌ن ، به‌ پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ هیرشیانكرده‌ سه‌رپیشمه‌رگه‌و شاره‌كه‌یان داگیر كردو خه‌لكه‌كه‌یان ده‌ربه‌ده‌ركردوو دارو به‌ردی ئه‌و شاره‌یان ویران كردو له‌ ناویانبرد .
له‌ چوارچیوه‌ی سووكایه‌تیه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ پیرۆزیه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌شیك له‌ په‌یكه‌ری پیشمه‌رگه‌یان شكان وله‌ هه‌ولی ئه‌وه‌شدان به‌ یه‌كجاری بیروخینن. 
 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.