Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:54

حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵى ده‌ستگیر کردن و سزادانى ئه‌و که‌سانه‌ ده‌دات که‌ به‌شدارى ریفراندۆمیان کردووه‌

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عه‌میدى پۆلیس ئۆرهان دامه‌زرێندراوه‌
کوردستان TV
#5 #7 #9
100%

ئارام كاكه‌خان
به‌پێى راگه‌یاندنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌،  حه‌شدى شه‌عبى له‌ شارى كه‌ركوك هه‌وڵى ده‌ستگیر كردن و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ به‌شدارى ریفراندۆمیان كردووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عه‌میدى پۆلیس ئۆرهان دامه‌زرێندراوه‌ و راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بێت و ئه‌و ئه‌ركه‌ى دراوه‌ته‌ ده‌ست كه‌ به‌شداربووانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌ستگیر بكات و راده‌ستى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییان بكات.
دواى ئه‌وه‌ى به‌ هۆى خیانه‌تێك له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتییه‌وه‌ شارى كه‌ركوك درایه‌ ده‌ست سوپاى ئێران و حه‌شدى شه‌عبى، ئێستا حه‌شدى شه‌عبى كه‌وتووه‌ته‌ هه‌وڵى ده‌ستگیر كردن و سزادانى رۆڵه‌ به‌ ئه‌مه‌كه‌كانى ئه‌و شاره‌، ،  هه‌وڵى ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ به‌شدارى ریفراندۆمیان كردووه‌، به‌شێكه‌ له‌ پلانه‌كه‌یان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عه‌میدى پۆلیس ئۆرهان دامه‌زرێندراوه‌
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.