Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:09

به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رقی رێککه‌وتنی پارساڵیان کرد

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان دەمێننەوە
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێ، دوای داگیركردنی شاری كه‌ركوك، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رقی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان كرد كه‌ له‌ 16-10-2016 ئه‌نجام درابوو .

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سوپاسالاری سوپای عێراق سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ین و به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ ساڵی 16-10-2016 كرابوو، ده‌بێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شوێنه‌كانی خۆی بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام دوای داگیركردنی كه‌ركوك، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رقی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوینێمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سوپاسالاری سوپای عێراق، بریار درا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان بێمننه‌وه‌و ئه‌و هێزانه‌شی كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكیشدا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گفتوگۆكردن .

گوتیشی: له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی دانووستاندن و ئاساییكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ین، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ساڵی رابردوو رێككه‌وتنی له‌سه‌ركرابوو.

 

رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.