وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت، چوونی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بۆ پشتیوانی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌به‌ره‌یانی ئه‌مرۆ ده‌ستی پێكرد بۆ كورد سه‌ره‌تا نییه‌و كورد ئه‌زموونی له‌و شه‌رانه‌دا هه‌یه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: چوونی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بۆ پشتیوانی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی سیاسی و جۆگرافی و سه‌ربازی بوو بۆ كورد به گشتی و كه‌ركوك و ناوچه دابرێندراوه‌كان به تایبه‌تی.
عه‌مید هه‌ڵگورد راشیگه‌یاند:بێ گومانین ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕه‌كه به‌دڵ هه‌موو كورد‌و كوردستانیان ده‌بێ و ئێمه پشت ئه‌ستوورین به چاونه‌ترسی و خۆراگری میلله‌تی خۆمان.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.