Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:56

مه‌حه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: یه‌که‌م ته‌قه‌ى ئێمه‌ واته‌ راگه‌یاندنى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆ

جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هیچ كات شه‌رخواز نه‌بووه‌
کوردستان TV
#4 #9
100%

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ هاوشانى هێزى پێشمه‌رگه‌ كاكه‌ حه‌مه‌ى حاجى مه‌حمود خۆى هێزه‌كه‌ى له‌ ئێشكدان بۆئه‌وه‌ى له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خواستراو و بوونى شه‌ڕ به‌رگرى له‌ كه‌ركوك بكه‌ن.

له‌ میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان له‌گه‌ڵ په‌یامنێرمان ئامانج سالح،  مه‌حه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود رایگه‌یان :ئێمه‌ هاتوین بۆكه‌ركوك بۆئه‌وه‌ى وڵامى هه‌رهێرشێكى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌دواى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ویجه‌ به‌نیازن بیكه‌نه‌ سه‌ر شارى كه‌ركوك .

كاكه‌ حه‌مه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هیچ كات شه‌رخواز نه‌بووه‌ به‌دواى شه‌ڕیش دا ناگه‌ڕێت ،ئێمه‌ نه‌چوینه‌ته‌ سه‌ر خاكى هیچ لایه‌ك به‌ڵكو له‌سه‌ر خاك و ماڵى خۆمانین ،

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا خه‌ڵكى كوردستان ریفراندۆمى ئه‌نجامدا وه‌ك مافێك به‌ڵام دیاره‌ نه‌یارانى كورد ناتوانن قه‌بوڵى ئه‌و مافه‌ بۆكورد بكه‌ن .

له‌ كۆتایدا كاكه‌ حه‌مه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه‌ى ئێمه‌ واته‌ راگه‌یاندن وچه‌سپاندنى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆ كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.