Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:37

سووپای تورکیا له‌ چه‌ند شوێنێکی ده‌وروبه‌ری ئیدلیب جێگیرکراون

توركیا بوونی سه‌ربازی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا فراوانترده‌كات
کوردستان TV
#13
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رز، له‌ سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لانیكه‌م چوار كاروانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌كی قورسی هێزه‌كانی سووپای توركیا له‌ چه‌ند شوێنێكی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلیب جێگیركراون.

ئیبراهیم ئیدلیبی، ڕاوێژكاری سه‌ربازی سووپای سووریای ئازاد به‌ ئاژانسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌" نزیكه‌ی 200 سه‌ربازی توركیا ئێستا له‌و ناوچانه‌ى نزیك ئیدلیب جێگیركراون و شه‌و ڕۆژ خه‌نده‌ق هه‌ڵده‌كه‌نن و شوێنی چاودێریكردن داده‌نێن. 

به‌پێى ووته‌ى سیاسه‌تمه‌داران" توركیا بوونی سه‌ربازی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا فراوانترده‌كات به‌و ئامانجه‌ی به‌ربه‌ستێك دروست بكات له‌به‌رده‌م خواستی كوردانی رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی عه‌فرین، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری ئیدلیبه‌وه‌، بلكێننه‌وه‌ به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان له‌ باكووری سووریا ، به‌ڵام دوێنێ حكومه‌تی رژێمی سووریا ئیدانه‌ی جێگركردنی هێزه‌كانی توركیای له‌ خاكى سووریادا كرد.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.