Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 14:27

کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌یه‌

پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌ ئاماده‌باشیدان
کوردستان TV
100%

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ،جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، و مه‌سعود بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها گفتوكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و په‌لامارێك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تری عێراقه‌وه‌.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد مه‌عسوم ، سه‌ركۆماری عێراق، گه‌یشتنه‌ هاوینه‌ هه‌واری دوكان و له‌سه‌ر پرسی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.