بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری دووکان کۆدهبنهوه.
لەو کۆبوونەوەیەدا بهڕێز مهسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند ئەندامێکی دیکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و (فوئاد مەعسوم، کۆسرەت ڕەسول عەلی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار و بەرپرسانی باڵای یەکێتی) بهشدارن .
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.