Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 14:37

فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌: قاسم سوله‌یمانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی داگیرکردنی که‌رکوک ده‌کات

به‌غدا تاكه‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئێرانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
کوردستان TV
100%

حوسێن یه‌زدانپه‌نا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه‌: قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پیلانگێڕیی ئێران بۆ داگیركردنی كه‌ركوك له‌ رێگای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.

ده‌شڵێ: قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژایه‌تی كوردستان ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك بگێڕێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئێران هه‌وڵ ده‌دات دووبه‌ره‌كی بخاته‌ نێوان حزبه‌كانی كوردستان و له‌ هه‌مانكاتیشدا ده‌یه‌وێ شاری كه‌ركوك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر به‌غدا،چونكه‌ به‌غدا تاكه‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئێرانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.