Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 14:31

له‌پێشبڕکێیه‌کدا له‌ هه‌ولێر  شاجوانی مریشک هه‌ڵبژێردرا

نرخی مریشكه‌كه‌ گه‌یشته‌ پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%

بۆ یه‌كه‌مین جارله‌ نێو بازاڕی ته‌عجیلی شاری هه‌ولێر پێشبڕكێیه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین مریشك و كه‌ڵه‌شێر ئه‌نجام درا مریشكێكیش وه‌ك شاجوانی مریشك و كه‌ڵه‌شێره‌كان هه‌ڵبژێردرا.

له‌و پێشبڕكێیه‌داكه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ وانه‌ی حه‌زو ئاره‌زوویان له‌ به‌خێوكردنی مریشك و كه‌ڵه‌شێره‌ ئاماه‌ بوون چه‌ندین مریشك و كه‌ڵه‌شێر، نمایش كران، مریشكێك كه‌ به‌ جۆری ئه‌مریكی ناوی ده‌هێنن، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنائه‌ویش به‌هۆی چه‌ندسیفه‌تێكی تایبه‌ت كه‌له‌و مریشكه‌ هه‌بوو وه‌كو :به‌رزی باڵا، ده‌نووك، درێژی تووك، ڕه‌نگی تووك و ته‌ندروستی، بێگومان  له‌و پێشبڕكێیه‌دا سێ كه‌س وه‌ك دادوه‌ر هه‌بوون و شاجوانی مریشكیان دیاری كرد.

ئه‌و مریشكه‌ی كه‌ له‌و پێشبڕكێیه‌دا توانی 80 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.   شایانی باسه‌ دوای وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه‌ نرخی مریشكه‌كه‌ گه‌یشته‌ پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.