Erbil 39°C سێشەممە 10 ئەیلوول 19:48

تورکیا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی دژ به‌ 115 که‌س ده‌رده‌کات

به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌ هه‌وڵی كوده‌تای ساڵی رابردوودا
توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دژ به‌ 115 كه‌سی ده‌ركرد 
کوردستان TV
100%

به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌ هه‌وڵی كوده‌تای ساڵی رابردوودا، حكومه‌تی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی  ده‌رهه‌ق به‌ 115 كه‌س ده‌ركرد.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نازۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یاداشتی ده‌ستگیكردنه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی هه‌یكه‌لی دارایی تۆڕی فه‌تحولڵا گوله‌ن دێت كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكا ژیان به‌ سه‌ر ده‌بات.

له‌ ئاكامی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی رابردوو له‌ توركیا، حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌سی به‌ندكردووه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی دادگایی كردن ده‌كه‌ن، زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له‌ پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ری و سوپا و كه‌رته‌ گشتییه‌كان ده‌ركراون. 

توركیا تۆمه‌تی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای 15ی ته‌مووزی ساڵی 2016ی خسته‌ پاڵ گوله‌ن و به‌رده‌وام داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ راده‌ست بكه‌نه‌وه‌، گوله‌ن له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ . 

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.