Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:42

ژمارەی کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکەی هیت گه‌یشته‌ 25 کەس

خۆکوژێک خۆی لەنێو چایخانه‌یه‌ك لە قەزای هیت تەقاندەوە
کوردستان TV
100%


ژمارەی کوژراو و وبریندارانی تەقینەوەکەی قەزای هیت-ی پارێزگای ئەنبار گەیشتووەتە 25 کەس.

شه‌وی رابردوو تەقینەوەیەک لە قەزای هیت-ی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە چایخانەیەکدا روویدا و ژماره‌ی قوربانیانیش گه‌یشتۆته‌ 25 كه‌س.

عەمید ستار عەبد حەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، ئاماری کۆتایی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شەوی چوارشەممەی قەزای هیت 10 کوژراو و 15 بریندارە، برینی هەندێک لە بریندارەکانیش سەختە.

شەوی چوارشەممە 11-10-2017 خۆکوژێک خۆی لەنێو چایخانه‌یه‌ك لە قەزای هیت خۆی تەقاندەوە و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.