Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:38

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا

نزیکەی 1500 ماڵ و بینای بازرگانی تێکشکاون بەهۆی ئاگرەکەوە
کوردستان TV
100%

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی زۆرەوە لە کۆمەڵێک ناوچەی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا زیاتر لە 20 هەزار کەس هەڵهاتن وسەدان ماڵ و بینای بازرگانی تێکشکان.

فەرمانڕەوای ویلایەتەکە جێری براون حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاند لە ناوچەکانی نابا و سۆنۆما و یۆبا لە کاتێکدا ئاگرەکە فراوانتر بوو و ناوچەکەی بە دووکەڵێکی زۆر داپۆشی و گەیشتە سان فرانسیسکۆ و ئۆکلاند. دواتر باری نائاسایی فراوانتر کرا بۆ ئەوەی چوار ناوچەی دیکە بگرێتەوە لە باکووری ویلایەتەکە و یەکێکی تریش لە باشوور.

بەرپرسان وتیان حەوت کەس لە سۆنۆما گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئاگرەکەوە. بەڕێوبەرایەتی پاراستنی داراستانەکان لە کالیفۆرنیا وتی دووانی دیکە لە نابا و یەکێکی دیکە لە ناوچەی میندوسینۆ گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی کالیفۆرنیا دانیێڵ برلانت وتی هەزاران پیاوانی ئاگرکوژێنەوە کاردەکەن بە بوونی بایەک کە خێراییەکەی دەگاتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرێوبەری پاراستنی دارستانەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی نزیکەی 1500 ماڵ و بینای بازرگانی تێکشکاون بەهۆی ئاگرەکەوە.

وێستگەی ئێن بی سی بەی ئێریا لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە با وشکە توندەکە یارمەتی ئاگرەکە دەدات بۆ زیاتر بڵاوبوونەوە و ئاماژەشی بەوەدا دانیشتوانی ناوچەکەیان ئاگادارکردۆتەوە ناوچەکە چۆڵ بکەن و بەرەو پەناگەکان بچن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.