Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:00

سه‌رۆک بارزانی بروسکه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو مامۆستا کەریم زەند ده‌کات

مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرێکی ماندوویینەناسی گەلەکەمان بوو
کوردستان TV
100%


به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سەرەخۆشیی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو زانای ناوداری کوردستان مامۆستا کەریم زەند كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا کەریم زەند

هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و مێژوونووس و ڕۆشنبیری ناودار و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم.

مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرێکی ماندوویینەناسی گەلەکەمان بوو. یەکێک بوو لەو دڵسۆزانەی خزمەتی کۆماری کوردستان لە مەهابادی کرد و بە درێژایی ژیانی وەک مامۆستا، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە و دەیان کتێب و سەدان وتاری لەبواری مێژوو و جیوگرافیا بۆ گەلەکەی کردۆتە دیاری.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی مامۆستا کەریم زەند بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
10ـی 10ـی 2017

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.