Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:38

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق ده‌کات

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ به‌غدا كۆتایی به‌ رێوشوێن و بڕیاره‌ زێده‌ڕۆییه‌كانی دژ به‌ هەرێمی کوردستان بهێنێ
کوردستان TV
100%

سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند ئامانجیان له‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ( سیریل نان) باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و كاردانه‌كانی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تاوتوێ كرا .

له‌م دیداره‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئامانجیان له‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی
گرژییه‌كان.

په‌یوه‌ست به‌ كاردانه‌وه‌ و رێوشوێنه‌ راگه‌یه‌نراوه‌كانی به‌غدا له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ جیاوازییه‌كان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و توندوتیژی چاره‌سه‌ر نابن، پێویسته‌ به‌غدا كۆتایی به‌ رێوشوێن و بڕیاره‌ زێده‌ڕۆییه‌كانی دژ به‌ هەرێمی کوردستان بهێنێ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌ست به‌ گفتوگۆی كراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها جەختی له‌وه‌ کردەوە، كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی ئاشتی و سه‌قامگیری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ تێشكاندنی تیرۆریستان و ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی هه‌یه‌، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌پێناو بنیاتنانی بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه‌‌ هاوبه‌شه‌كان و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ڵمانیه‌.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.