Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:01

سه‌رۆک بارزانی : هه‌رێمی کوردستان هیچ هه‌نگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نه‌ناوه‌

هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ به‌ بێ مه‌رج و به‌ ئه‌جیندایه‌كی كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نه‌ناوه‌ و ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ به‌ بێ مه‌رج و به‌ ئه‌جیندایه‌كی كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 10ـی 10ـی 2017 له‌ سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و كاردانه‌وه‌كانی دوای ڕیفراندۆم به‌ سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی جێگه‌ی بایه‌خه‌. داوایشی كرد كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ئاراسته‌ی گرژی و ئاڵۆزكردن هه‌نگاو نه‌نێن و ئاماده‌یی ئه‌ڵمانیاشی نیشاندا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه‌ گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ڕێگه‌گرتن له‌ گرژی، چونكه‌ گرژی و ئاڵۆزی به‌ زیانی هه‌ردوولا ده‌بێت.

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا كرد و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ گه‌لی كوردستان له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌دا ده‌نگی داوه‌ و ڕیفراندۆم ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه‌. جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نه‌ناوه‌ و ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ به‌ بێ مه‌رج و به‌ ئه‌جیندایه‌كی كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.