Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:59

گه‌ڕیده‌و مێژوونووسی کورد که‌ریم زه‌ند کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵی له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

گه‌ڕیده‌و مێژوونووسێكی كورد له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵی له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

كه‌ریم زه‌ند ، نزیكه‌ی 30 بۆ 40 كتێبی ئاماده‌كرا و ده‌ستنووسی هه‌یه‌، 15 كتێبی جۆراوجۆری هه‌یه‌، كه‌ خۆی له‌ بواره‌كانی جوگرافیا و مێژووی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه‌.

كه‌ریم زه‌ند، له‌ ساڵی 1924 له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌ سلێمانی ته‌واوكردووه‌ و له‌ ساڵی 1944 خانه‌ی مامۆستایانی له‌ به‌غدا ته‌واوكردووه‌وخاوه‌نی میدالیای بارزانی نه‌مره‌.

كه‌ریم زه‌ند ، له‌ ساڵی 1946 به‌شداری له‌ كۆماری مه‌هاباد كردووه‌ ، له‌دوای كۆماری مه‌هاباد له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای بارزان، رووی كردووه‌ته‌ یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران.

 

رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.