جه‌واد شلێحاوی باڵیۆزی عێراق له به‌لجیكا رایگه‌یاند كه 100 تیرۆریستی داعشی بیانی له وڵاتانی ئه‌وروپاوه هاتونه‌ته عێراق ، رووبه‌رووی دادگای عێراقی ده‌بنه‌وه و زۆربه‌یان فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌كرێت .
ئه‌و دبلۆماتكاره عێراقییه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی به‌لجیكا روونیكرده‌وه كه 100 چه‌كداری بیانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق، كه هاووڵاتی روسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و توركیا و وڵاتانی ئاسیای تێدایه .
روونیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراقی وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاتانه ده‌كات سه‌باره‌ت به ماڵ و منداڵی ئه‌و تاوانبارانه به‌ڵام ئه‌و حكومه‌تانه پێشوازی كردن له‌خانه‌واده‌ی ئه‌م تاوانبارانه ره‌تده‌كاته‌وه .
ئاماده‌كردن/ سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.