Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 12:57

موسڵ.. پاسێکی گەشتیاران وەرگەڕا و لانی کەم 5 کەس گیانیان لەدەست دا

100%

لە ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای بەغدا – موسڵ، لانی کەم پێنج گەشتیار گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. پاسەکە بە مەبەستی گەشتیاری بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی عەزیز ئەحمەد، پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئاب،  پاسێکی گەشتیاری کە دەیان گەشتیار سەرنشینی بوون و لە باشووری عێراقەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دەهات، لەسەر ڕێگای سەرەکیی بەغدا – موسڵ نزیک حەزەر، تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوو.

بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە، لایەنی کەم پێنج گەشتیار گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک گەشتیاری دیکەی سەرنشینی پاسەکە بریندار بوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.