Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 15:31

لە شه‌رگات چەکداری نەناسراو ماڵی خەڵکی سڤیل دەسوتێنن

گومان دەكرێ سەر بە حەشدی شەعبی بن
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ناوەخۆیی لە شه‌رگات ئاشكرای دەكات كۆمەڵە چەكدارێكی نەناسراو كە گومان دەكرێ سەر بە حەشدی شەعبی بن، هەڵساون بە سوتاندنی ماڵی خەڵكی سڤیل لە گوندەكانی لای چەپی شه‌رگات.


ئەمڕۆ دووشەممە چەندین ماڵی خەڵكانی سڤیل لە گوندەكانی بەری چەپی شه‌رگات سوتێندراون، ئەمەش دوای ئەوەی شمەكەكانی نێو ئەم ماڵانەیان تاڵان كردووە.

سەرچاوەكە سەرەتای ڕووداوەكان بۆ هەفتەی رابردوو دەگێڕێنێتەوە، لەو كاتەی هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەركرابوون، ماڵەكانیان سوتاندبوون، بەڵام ئێستا دەست كراوە بە تاڵانكردن و سوتاندنی ماڵی خەڵكی سڤیلیش، بەتایبەتیش ماڵی ئاوارەكان.

لە گوندی سەلمان ماڵی خەڵكی ناسراو و كەسایەتی عەشایەری تاڵان كراوە و سوتێندراوە، لەنێویشیاندا ماڵی لیوا روكن مەعدی ساڵح شەكتی و نایف ساڵح شەكتی.

بەهۆی سوتاندنی ماڵەكانەوە خەڵكێكی زۆری ناوچەكە لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان پاشگەز بوونەتەوە.

له‌باره‌یه‌وه‌ سه‌چاوه‌یه‌ك له‌ شاری موسڵیش رایگه‌یاند له‌ كاتی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری موسڵ چه‌كداره‌كان زۆربه‌ی شوێنه‌كانیان به‌ تاڵان بردو دوای به‌ تاڵانبردنیش شوێنه‌كانیان ده‌سوتاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.