دوێنێ یه‌كشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به فه‌رمی داوای له ئه‌نجوومونی شوورای هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ پرسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێنوماییان پی بدات دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان هیچ كاندیدێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا.
شێروان زرار گوته بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت هه‌روه‌ها وتیشی، له ئه‌گه‌ری دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان .
هه‌روه‌ها وتی، كۆمسیۆن ناوی 28 قه‌واره‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سند كردووه، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان كاندیدیان نه‌بووه جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ڵام ئه‌ویش به هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی خۆكاندیدكردنی كاندیده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ى گۆران كێشه‌ی تێ كه‌وتووه .
هه‌روه‌ها وتی: چونكه یه‌كه‌م جاره ئه‌م حاڵه‌ته روو بدات و كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم تۆمار نه‌كراوه له كاتی یاسایی خۆیدا له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌م پرسه هانامان بۆ ئه‌نجوومونی شوورا و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بردووه و ئه‌نجوومه‌نی شوراش داوای به‌ڵگه‌نامه‌كان و فۆرمی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی و ئه‌نجوومه‌نی شوورا و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان شێروان زرار رایگه‌یاند: به وه‌رگرتنی رای ئه‌وان و بژارده‌كانیان كۆمسیۆن دوا بریاری خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم زراری رایگه‌یاند كه زۆرێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان داوایان كردووه ئه‌كه‌ر ماوه‌كه درێژ بكرێته‌وه ئه‌وا كاندیدی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كاری: داستان ئه‌میر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.