Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:30

له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی گه‌نجانی پێنجوێن پێشانگای کتێب کرایه‌وه‌

له‌پێشانگاكه‌دا داشكاندنی له‌ 40% بۆ كتێبه‌كان كراوه‌،
pengun-peshngi
کوردستان TV
100%

به‌هات كه‌ریم یه‌كێك له‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ و هاندانی هاووڵاتییانی سنووری پێنجوێن و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ رووبكه‌نه‌وه‌ كتێب خوێندنه‌وه‌ و خۆ رۆشنبیكردن، هاوكات به‌هۆی كه‌می و نه‌بوونی وه‌ك پێویستی په‌ڕتوكخانه‌، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ و به‌هاوكاری رێكخراوی ناحكوومی و خۆبه‌خشی ره‌زبه‌ر، گه‌وره‌ترین پێشانگای كتێب كرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌پێشانگاكه‌دا داشكاندنی له‌ 40% بۆ كتێبه‌كان كراوه‌، كه‌ تیایدا به‌ هه‌زاران ناونیشانی جیاواز له‌ گشت بواره‌كان و به‌زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی) خراوه‌ته‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری باس نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.