Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 01:49

غانا: ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ وێستگه‌یه‌کی گازی سروشتی پایته‌خته‌که‌ی هه‌ژاند

به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی حكومه‌تی غانا رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو وێستگه‌یه‌كی گازی سروشتی له‌ ئه‌كرای پایته‌ختی غانا ته‌قییه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا . 

كۆجۆ ئۆبۆنج نه‌كرۆ جێگری وه‌زیری راگه‌یاندن به‌ رادیۆی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، دڵگرانیین به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون ، روونیشیكرده‌وه‌ ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و حكومه‌تیش له‌ هه‌وڵدایه‌ كه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان بزانێت . 

به‌پێی گوته‌ی چه‌ند شایه‌د حاڵێك 4 تا 5 ته‌رم بینراون له‌ شوێنێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به‌هۆی ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ .

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.