Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 13:49

فیلاینی بۆ دوو ساڵی تر گرێبه‌سته‌که‌ی نوێده‌کاته‌وه‌

مانچسته‌ر یونایتد له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ دایه‌ بگاته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بو ماوه‌ی دوو ساڵی تر.
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی بوونی متمانه به‌ تواناكانی  یاریزانی هیلی ناوه‌راستی به‌لجیكی (مه‌روان فیلانینی) مانچسته‌ر یونایتد له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ دایه‌ بگاته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بو ماوه‌ی دوو ساڵی تر.

له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی هاتووه‌ هه‌رچه‌نده‌ فیلانی ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ 30 سال به‌ڵام مان یونایتد سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر نوێبكاته‌وه‌.
سووربوونی ئه‌و یانه‌یه‌ بو نویكردنه‌وه‌ی گریبه‌ست له‌گه‌ل فیلانی بو ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ ناوبراو له‌ وه‌رزی ئه‌مسال به‌ ئاستیكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌ و چه‌ند گۆلێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌ .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.