Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:37

ئافره‌تێک 5 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رۆخساری له‌ میلانیا ترامپ بچێت

جیی باسه‌ تێچووی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار دولاره‌ .
کوردستان TV
100%

ژنیكی ئه‌مریكی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی روخساری خۆی وه‌كۆ رۆخساری (میلانیا ترامپ)ی هاوسه‌ری سه‌روكی ئه‌مریكا دونالد ترامپ بكات، نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك ئه‌نجام ده‌دات كه‌ تێچووه‌كه‌ی 50 هه‌زار دولاره‌

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌  (كلودیا سییرا)ی ته‌مه‌ن 42 ساڵ  له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تكساس هه‌ر له‌ مندالیه‌وه‌ به‌ هوی نا ریكی روخسارو گه‌وره‌تر ده‌ركه‌وتنی له‌ ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ لایه‌ن خه‌لكه‌وه‌ رووبه‌رووی توانج بوته‌وه‌.
كلاودیا ده‌لێت ئه‌مانه‌ هوكار بوون بو ئه‌وه‌ی بیر له‌ نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌مه‌وه‌ بۆ جوانكردنی روخسارم و له‌ ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتوو بووم له‌وه‌ی روخسارم زور نزیك بیته‌وه‌ له‌ روخساری میلانیا ترامپ و له‌و ئازار و توانجانه‌ش رزگارم بیت .
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.