Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:44

سوننه‌کانی عێراق: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌بێته‌ ده‌رگایه‌ک بۆ گه‌لانی دیکه‌

هه‌ندێك لایه‌نه‌ سوننه‌كان سه‌ر به‌ حكومه‌تی عێراقن و گوێ رایه‌ڵی ئه‌وانن
کوردستان TV
100%

سوننه‌كان،به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه‌ له‌ عێراق ،لێژنه‌ی باڵای ریفراندۆم پێك ده‌هێنن.

ره‌بیع ئه‌لجواری سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌ی عێراق راگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له‌ حكومه‌ته‌كانی ئێستا دیكتاتۆرین، بۆیه‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ،ده‌بێته‌ ده‌رگا و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ گه‌لانی دیكه‌ به‌لانیكه‌م له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی.

هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌ره‌به‌ سوننانه‌ی كه‌ ئێستاكه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن ،رایده‌گه‌ێنین، ره‌وشی عێراق چاره‌سه‌ر نابێ  و هیچ شتێك بۆ ئێمه‌ نه‌كراوه‌،بۆیه‌ داوای هه‌رێمی سوننه‌ ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ ببینه‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: به‌شێك له‌و سوننانه‌ی كه‌پێشتر داوای هه‌رێمی سوننه‌یان ده‌كرد ،ئێستا دژایه‌تی ده‌كه‌ن. چونكه‌ هه‌ندێك لایه‌نه‌ سوننه‌كان سه‌ر به‌ حكومه‌تی عێراقن و گوێ رایه‌ڵی ئه‌وانن ، ئه‌مه‌ش به‌واتای ده‌ستی ئێران له‌و ناوچانه‌ ده‌گه‌ێنێ.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.