Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:16

په‌نابه‌رێکی کورد نه‌هامه‌تیه‌کانی خۆی ده‌کاته‌ فلیم

كاره‌ ڤیدیۆیه‌كانی فلیمه‌كه‌ی به‌ مۆبایلێكی زیره‌ك تۆماركردوه‌
senami- panabar
کوردستان TV
100%

په‌نابه‌ر به‌هرۆز بوچانی ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ره‌،كاره‌كه‌ی بوچانی به‌هاوكاری ده‌رهێنه‌رێكی هۆڵه‌ندی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوی ئاراش كه‌مالی سروستانی به‌رهه‌مهێنراوه‌ فلیمه‌كه‌ به‌ناوی "چاوكا"یه‌ .

هۆكاری  ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ی بوچانیش بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یه‌ كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی به‌ندكردنیان له‌و كه‌مپانه‌دا چه‌شتویانه‌.

بوچانی ده‌ڵێت: ئێستا كاره‌كه‌ی ته‌واوكردوه‌ و به‌وه‌ش به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌ ناتوانن هیچ شتێكی به‌رامبه‌ر بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ، بوچانی سه‌رجه‌م كاره‌ ڤیدیۆیه‌كانی فلیمه‌كه‌ی به‌ مۆبایلێكی زیره‌ك تۆماركردوه‌.

 

كوردستان تیڤی:كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.