Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:55

سوودەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژە

گوڵە بەڕۆژە ماددەیەکی تێدایە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پەستانی خوێن
کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی buzzkito توێژینەوەیەکی ئەڵمانی باس لە سوودەکانی گوڵەبەڕۆژە دەکات بۆ لەش، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی پڕۆتین و ترشی فۆلیکە، ئەم پێکهاتانەش زۆر بەسوودن بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، چونکە ڕێژەی مەگنسیۆمی لەش ڕادەگرێت، کە بۆ یەکسانی هۆڕمۆنەکان گرنگە.
 
گوڵە بەڕۆژە ماددەیەکی تێدایە، بە ناوی  فایتوسیترول ، کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی، جگە لەوەش گوڵە بەڕۆژە خۆراکێکە چەوریەکەی تێیدایە زۆر بەسوودە بۆ لەش، بەهۆی بوونی ڤیتامین E دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی و بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل دەپارێزێت.

گوڵە بەڕۆژە سەرچاوەی ماددەی "سیلینیۆمە"، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی شێرپەنجە، ڕێگە لە گەشەکردنی دەگرێت.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.