حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە ھەولێر ھەڵوێستی ھەرێمی كوردستان لەبەرامبەر بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ھەرێمی كوردستان خستەڕوو، بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداربن لەو بڕیارە كە بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دژی ھەرێمی كوردستان دراوە، كاریگەری نەرێنی ھەیە بۆ ھاووڵاتیانی كوردستان.
ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: "بە مەبەستى ئاگادارکردنەوەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە دوایین هەڵوێست و هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم سەبارەت بە بڕیارى راگرتنى گەشتەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرو سلێمانى، فەرمانگەى پەیوەندیەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی ھەولێر میواندارى ژمارەیەکى زۆرى نوێنەری وڵاتان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکانى لە هەرێمی کوردستان کرد".
لە دیدارەكەدا فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ھەرێم بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ھەرێمی كوردستانی لەلایەن بەغدا بۆ نوێنەری وڵاتان روونكردوەتەوە و جەختى لەوە کردەوە کە تەواوى کێشەکان بە دیالۆگ و لە یەکتر گەیشتن چارەسەر دەبێت.
ھەر لەو دیدارەدا مەولود باوەمراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم دوایین رێكاره‌كانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانى به ئامادەبووان ڕاگەیاند و گوتى، جێگای داخه حكومه‌تی عێراقی له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان به نایاسایی، ئه‌و بڕیاره سیاسیه‌ی دژ به‌گه‌لی كوردستان داوه.
وه‌زیری گواستنه‌وه راشیگەیاند: "ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای كردووه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه هه‌یه، باسی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنه كه ئه‌و دوو داوایه خۆی له‌خۆیدا به‌ركاره‌و ئه‌نجامدراوه، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی به‌پێی یاسا‌و رێسا جیهانیه‌كان زۆرترین هاوئاهه‌نگی و هاوكاریمان هه‌یه و به‌شداری خول و پشكنینی ساڵانه‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌رله‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیه هیچ شتێك شك نابه‌ین كه ناده‌ستوری بێت".
ھەروەھا تەلار فایەق، بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لە وتەیەكدا روونىکردەوە کە بڕیارى راگرتنى گەشتە ئاسمانیەکان بۆ فرۆکەخانەکان تا کو 29-12-2017 یەو ئەم ماوە زۆرەش کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر هاووڵاتیانى هەرێم، بەتایبەتى ئەوانەى بۆ چارەسەرى نەخۆش، قوتابى، چارەسەرى بریندرانى پێشمەرگە لەدەرەوە گەشت دەکەن.
ئەوەشی خستەروو: "کاریگەرى راگرتنى ئەم گەشتانە بەرێژەى 50% لەسەر ژمارەى گەشتیاران لە هەولێر بۆ دەرەوە کەم بووەتەوەو کاریگەرى هەبووە لەسەر هێنانى هاوکاریە مرۆییەکان لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران، ئەم بریارەى عێراق دژى رێکكەوتنامەى شیکاگۆیە بۆ فرۆکەوانى، بەڵام ئێمە هیچ کاردانەوەیەکى توند و دژى دەسەڵاتى فرۆکەوانى عیراقى ناکەین".
له كۆتاییشدا نوێنەری وڵاتان کرایەوەو چەندین پرسیار‌و سەرنجیان لەبارەی ئەم بڕیارەوە خستەڕوو، لەلایەن وه‌زیری گواستنه‌وه‌و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریشه‌وه، وەڵامدرانەوە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.