Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:12

وەزارەتی پەروەردە: رۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکان ده‌بێته‌ پشووی فەرمی 

رۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکان پشووی فەرمیه 
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیێنێت "بۆ رێکخستنی شێوازی دەوام لە هەموو قوتابخانەکان و نەبوونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا رۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بێت".

لە ئاگادارییەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە 5-10-2017 بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت "ئەو وانانەی لە رۆژی شەممەدان پێوستە لە خشتەی رۆژەکانی دیکەدا جێگایان بکرێتەوە و نابێت بە هیچ شێوەیەک وانەکانی رۆژی شەممە بفەوتێن و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە رێکخستنی خشتەکە تاوەکو هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی نەبێت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.