Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:33

له‌ هه‌رێمى کوردستان دەرھێنانی سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییە عێراقییەکان کرانەوە

دەرھێنانی سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییە عێراقییەکان کرانەوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئینتەرنێتیان بۆ دابین کراوەتەوە و دەرھێنانی کارتی نیشتمانیش دەستی پێ کردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دەرھێنانی سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییە عێراقییەکان کراوەتەوە، لەبارەی کارتی نیشتمانیش، عەمیدی مافپەروەر غوفران سەلیم، بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانیی ھەولێر بە ڕایگەیاند: "پێش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لەلایەن حکوومەتی ناوەندی بەغدا لە 23/9/2017 ھێڵی ئینتەرنێتی کارتی نیشتمانی پچڕێنرا، بەڵام کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/10/2017 ھێڵەکانی ئینتەرنێت کرانەوە".

بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی ئەوەشی خستەڕوو، ھیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی دەرکردنی کاری نیشتمانیدا نەکراوە، لە کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانییەوە کارتی نیشتمانی بۆ ھاووڵاتییان دەردەکرێ تا کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ، ھەروەھا لە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ تا 6ی ئێوارە کارتەکان ڕادەستی ھاووڵاتییان دەکرێنەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.