Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:12

رۆژنامه‌یه‌کی سعودی: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کۆتایی به‌ هه‌موو شتێک هێنا

ئێران و توركیا تووشی ترسێكی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌          
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی سعودی رایده‌گه‌ێنێت،ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌سه‌ر زه‌وی به‌رێوه‌چوو و كۆتایی به‌ هه‌موو شتێكیش هات، چونكه‌ له‌ %92ی گه‌لی كوردستان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.

فه‌هیم حامد، له‌ وتارێكیدا ،له‌ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی نووسیویه‌تی:پێویسته‌ هه‌ر له‌ یه‌ك ئێران و توركیا و عێراق، كه‌ به‌سێ كوچكه‌كه‌ ناوی بردوون،  له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌سه‌ر زه‌وی به‌رێوه‌چوو و كۆتایی به‌ هه‌موو شتێكیش هات، چونكه‌ له‌ %92ی گه‌لی كوردستان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئێران و توركیا، سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، ئاگایان له‌ بارودۆخی ناوخۆیی وڵاته‌كانیان بێت.

حامد ده‌شنووسێت: ئه‌مریكا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك عێراق و ئێران و توركیا ، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستانی نه‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش له‌ كاتێدایه‌ كه‌ ئه‌وان تووشی ترسێكی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێ، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی هه‌میشه‌ پێیان وایه‌ ، كه‌ ئێران دوورگه‌یه‌كی به‌رقه‌رار نییه‌.


كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.