Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 09:20

فەرهاد خەیات بە سەرۆکی یانەی شەقڵاوە هەڵبژێردرایەوە

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی شەقلاوە ئەنجامدرا
کوردستان TV
100%


هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی شەقلاوە ئەنجامدرا و جارێکی دیکە فەرهاد خەیات کە ماوەی 17 ساڵە سەرۆکی یانەکەیە، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بەسەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە، یانەکەش خاوەنی 200 وەرزشوانە لە یارییە جیاوازەکاندا و دەیەوێت گرنگییەکی زیاتر بە تیپەکانی بدات بۆ بردنەوەی دەستکەوت و ئەنجامی باش.

پرۆسەی دەست نیشانکردنی دەستەی کارگێڕی یانەکە لە ناو هۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی شەقڵاوە بەسەرپەرشتی لیژنەی هەڵبژاردنی یانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بەڕێوەچوو.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.