Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 00:12

دلاوەر ئاژگەیی: یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیە نێوەندگیری ھەرێم و بەغدا بکات

دلاوەر ئاژگەیی: لە رێگەی پەرلەمانی ئەورووپاوە گوشار دروست ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا رایگه‌یاند" بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی کوردستان، نووسراوی فەرمییان بۆ سەرجەم کوتلە و کەسایەتییە سیاسییە گرینگەکانی پەرلەمانی ئەورووپا ناردووە.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا راگەیاند "ئێمە لە رێگەی پەرلەمانی ئەورووپاوە گوشار دروست ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی رێز لە خواستی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆییی کوردستان بگیرێت ، کە رێگەیەکی دیموکراتی وئاشتیخوازییە.

ئاژگەیی گوتی، لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین و ھەموو کەناڵە دیپلۆماسی و پەیوەندییەک دەگرینەبەر، چونکە کەیسی کوردستان کەیسێکی رەوایە.

لەبارەی دواھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپاوە پێوەست بە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی گوتی، "ئەوان ئامادەییی خۆیان نیشان داوە بۆ گفتوگۆ لەنێوان ھەرێم و بەغدا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.