Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 00:55

له‌ مانگی ئه‌یلوولدا 3 هه‌زارو 300 که‌س له‌ سووریا کوژراون

مانگی ئه‌یلوول خوێناویترین مانگ بووه‌ له‌ سووریا
کوردستان TV
100%

روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا كه‌ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌ لۆندرایه‌، ئاشكرای كردووه‌ مانگی ئه‌یلوولی رابردوو خوێناویترین مانگی ساڵی 2017 بووه‌ و 995 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.

روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا كه‌ به‌ نزیك له‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا ناسراوه‌، ئاشكرای كرد ته‌نیا له‌ مانگی ئه‌یلوولدا 3 هه‌زار و 300 كه‌س له‌ سووریا كوژراون و له‌و رێژه‌یه‌ش 995ی هاووڵاتی سڤیل بوون.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، هۆكاری كوشتنی هاووڵاتی سڤیل بۆردومانكردنی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا و هاوپه‌یمانان بووه‌ و گروپی تیرۆریستی داعشیش رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووە.

روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا، باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌و رێژه‌یه‌دا 207 كوژراو منداڵ بوونه‌ و مانگی ئه‌یلوول له‌ ساڵی 2017ـدا به‌ خوێناویترین مانگ ناوزه‌ند كرد.

روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا ئەوەشی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له‌ سووریا سه‌ری هه‌ڵداوه‌، 300 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كوژراوه‌ و به‌ ملیۆنانیش ئاواره‌ی وڵاتان بوونه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.