Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:47

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتاو پێداویستیی خوێندن بۆ 50 ھەزار قوتابی دابین دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەڵمەتێکی بەرفراوان لە سێکتەری پەروەردەدا دەست پێ دەکات
کوردستان TV
100%

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مەراسیمی دەستپێکی یەکەم زەنگی خوێندندا لە قوتابخانەی ڕۆژھەڵاتی بنەڕەتیی تێکەڵاو ئامادە بوو و ھەڵمەتێکی بەرفراوانی دابەشکردنی 50 ھەزار جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر قوتابییان لەسەرتاسەری کوردستاندا دەست پێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2/10/2017، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە ھەرێمی کوردستاندا، بەو بۆنەیەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشداری لە مەراسیمی یەکەم زەنگی خوێندنی قوتانخانەی ڕۆژھەڵاتی بنەڕەتیی تێکەڵاو کرد و بە پێشکەشکردنی پێداویستیی خوێندن بۆ 400 قوتابیی قوتابخانەکە، ھەڵمەتێکی ھاوکاریی بەرفراوانی لە سێکتەری پەروەردەدا دەست پێ دەکات.

لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: "بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018، وەکوو ساڵانی پێشوو ھەوڵ دەدەین ھاندەری قوتابییەکانمان بین، بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، بەو مەبەستەش لە سەرتاسەری کوردستاندا جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەشی 50 ھەزار قوتابی دەکەین".

پێداویستییەکان بە کوالێتیی بەرز مەبەست لە ھاوکارییەکان دڵگەرمی و ھاندانی قوتابییەکانە و بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانیانە، تا بتوانن بە سەرکەوتوویی پرۆسەی خوێندن تەواو بکەن.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.