Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 00:30

هاوپه‌یمانێتی هێزه‌ عێراقییه‌کان: هه‌رێمی سوننه‌ مافێکی ده‌ستووری و یاساییه‌

هیچ گرفتێك له‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كاندا نییه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانێتی هێزه‌ عێراقییه‌كان رایده‌گه‌ێنێت، داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه‌،مافێكی ده‌ستوورییه‌،به‌ڵام كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌.

ره‌عد ده‌هله‌كی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی هێزه‌ عێراقییه‌كان رایگه‌یاند: دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان ، مافێكی ده‌ستووری و یاساییه‌ و مافه‌كانی هاووڵاتیان دابین ده‌كات، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن كه‌ مافه‌كانیان خوراوه‌، به‌ڵام له‌ دۆخی ئێستادا كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌.

گوتیشی: له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، هیچ گرفتێك له‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كاندا نییه‌، بیرۆكه‌ی هه‌رێمی سوننه‌ش له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌ك پێشنیار كراوه‌، به‌ڵام له‌ دۆخی ئێستادا كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌، بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.