دوای ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراق ، له ماوه‌ی ته‌نیا 30 خوله‌كدا ، 18 بریاری میزاجی و نایاسایی ، وه‌ك سزایه‌ك به‌رامبه‌ر به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ركرد ,ئه‌مه‌ش وایكرد به كۆی ده‌نگ نوێنه‌رانى كورد له په‌رله‌مانی عێراق بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ، جێگیری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ،به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند : ئێمه وه‌ك و په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك به‌رامبه‌ر ئه‌و بریارانه‌ی دژ به كورد ده‌درێت، بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كردووه‌و تا ئه‌و كاته‌ش كه سه‌ركردایه‌تی كورد بریاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌دات، بایكۆت ناشكێنین و ناگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی عێراق، پێمان وایه گه‌رانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا باش نییه‌و له به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه و به‌شدار نابین له په‌رله‌مانێك كه ئابلوقه‌ی ئابووری و سیاسی و ئاسمانی به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاندبێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌مان له به‌غدا، له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد دایه، ئێمه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد بریار ده‌دات ، بایكۆت ناشكێنین و به‌م بایكۆت كردنه‌ش وانه‌یه‌ك به به‌غدا ده‌ده‌ین، كه چیتر به‌غدا بریاری شۆڤێنی و تاك لایه‌نانه نه‌دات.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.