Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 22:11

به‌به‌شداری 170 فلیم دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستی پێکرد

فیلمه‌كان پێكهاتوون له‌ فیلمی درێژ و كورته‌ فیلم و دیكیۆمێنتاری و  ئه‌نیمه‌یشن و ئه‌زموونیی
senamh_slemine
کوردستان TV
100%

لینا ڕه‌زا، به‌ڕێوبه‌ری پڕۆگرامی فێستیڤاڵ ڕایگه‌یاند: به‌ به‌شداری 170 فیلمی 62 وڵات، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ ده‌چه‌ێت كه‌ 136 فیلمیان ده‌چنه‌ كێبڕكێوه‌ و ئه‌و 36 فیلمه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نها بۆ نمایشه‌.

شایانی باسه‌  فیلمه‌كان پێكهاتوون له‌ فیلمی درێژ و كورته‌ فیلم و دیكیۆمێنتاری و  ئه‌نیمه‌یشن و ئه‌زموونیی كه‌ له‌ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا نمایش ده‌كرێن.

 له‌م فیستڤاڵه‌دا 250 میوان له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و وڵاتانێ دراوسێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه‌، كراون.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.