Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 09:24

زۆر لە پەرلەمانتاران و سیناتۆرەکانی ئیتاڵی پالپشتی لە سەربەخۆیی گەلی کوردستان دەکەن

رادیۆى ڤاتیكان و رۆژنامه‌ پڕ تیراژه‌كانى ئیتاڵیا گرنگى به‌ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#4
100%

له‌میانه‌ى هه‌ڤپیڤینێكدا رۆژنامه‌نووس شۆڕش سورمێ به‌ ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لاییتى كوردستانى راگه‌یاند"  لە چەند رۆژی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم و دوایی ئەنجامدانی، میدیاکانی ئەوروپا بە گشتی و میدیایی ئیتاڵی بە تایبەتی، زورگرینگیان بە ریفراندۆمەکەدا و بەردەوام باسیان لە مافی سەربەخۆیی گەلی کورد دەکرد، سێ رۆژنامەی سەرەکی ئیتالیا بە ناوه‌كانى:

(Il Sole24 ore) (La Stampa) (Corriere della Sera)(La Repubblica)

کە رۆژانە تیراژیان دەگاتە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار ژمارە، بە بەردەوامی باسیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و رۆژی مافی چارەخۆنۆسینی کورد یان دەکرد، ھەر ئەمەش بووە ھۆکارێک کە خوێنەرانی ئیتاڵی لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بابەتی ئەو رۆژنامانە دا ببەزێنن و پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەرببرن.

سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى كه‌ ئایا ئایا لەلایەن پاپاوە ھیچ ھەڵوێستێک یان لێدوانێک سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان ھەیە؟

شۆڕش سورمێ :  ده‌ڵێت تا ئیشتا پاپا خۆی ھیچ ھەڵوێستێکی لەم بارەیەوە دەرنەبریوە، به‌ڵام لە ئێسگەی رادیۆی ڤاتیکان کە بە زمان حالی خودی ڤاتیکان لە قەلەم دەدرێ، چاو پێکەوتنی لەگەل چەند پسپۆرێکی نێودەولەتی ئیتاڵی ئەنجام داوە سەبارەت بە ریفراندۆم، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ڤاتیکانیش گرینگی بە مەسەلەی ریفراندوم داوە.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ راى سیناتۆر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به‌ پرسى سه‌ربه‌خۆیى سورمێ ده‌لێت" زۆر لە پەرلەمانتاران و سیناتۆرەکانی ئیتاڵی پالپشتی لە سەربەخۆی گەلی کورد دەکەن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ھیوایەکمان پێ دەبەخشێ کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی ھەڵوێستی ئەرێنی خۆیان رابگەیەنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.