Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:41

هەموو ئەو یارییانەی لەسەر خاکی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچن راگیران

ئەو یارییانەی لەسەر خاکی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچن راگیران
کوردستان TV
100%

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەتەلۆنیا بەشێوەیەکی فەرمی بڕیارییدا هەموو ئەو یارییانەی ئەمڕۆ لەسەر خاکی ئەوان بەڕێوەدەچن رابگرێت و چاوەڕێی وەڵامی دەستەی بەڕێوەبەرانی لالیگا دەکات.

فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، بڕیارییانداوە هەموو ئەو یارییانەی ئەمڕۆ لەسەر خاکی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچن دوابخرێن و رێگە نادات یارییەکان ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەش چاوەڕێی وەڵامی بڕیاریی کۆتایی لالیگا دەکەن.

ئەم بڕیارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەتەلۆنیا لە کاتێکدایە کە ئەگەری زۆر هەیە یارییەکەی بارسێلۆنا و لاس پالماس کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگەی کامپ نۆو ئەنجامدەدرێت دوابخرێت، کە بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەتەلۆنیا ئەو یارییەش دەگرێتەوە، بەڵام بڕیاریی کۆتایی لای لالیگایە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.