له‌هه‌رێكمى كوردستاندا 17 به‌نداو هه‌یه كه تواناى پاشه‌كه‌وت كردنى نزیكه‌ى 11 ملیار مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه، واتا زیاتر له %30 ى ئه‌و ئاوه‌ى له هه‌رێمى كورستانه‌وه ساڵانه بۆ عێراق ده‌ڕوات، 14 به‌نداو بچووك و مامناوه‌ندییه، 3 له‌و به‌نداوانه‌ش گه‌وره‌ن، به‌نداوه‌كانى دووكان، ده‌ربه‌ندیخان و دهۆك له 3 به‌نداوه گه‌وره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانن.
شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق بكات، ئه‌وا ده‌توانێت زیانێكى زۆر به عێراق بگه‌یه‌نێت، چونكه ته‌نیا به به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه زیاتر له %30ى ئاو له عێراق بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش تووشى زیانێكى گه‌وره‌ى ده‌كات، كه بۆ عێراق ده‌بێته ماڵوێرانى و ناتوانێت قه‌ره‌بووى ئه‌و ئاوه بكاته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان وڵاتى ئێرانیش ، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه پلانى گرتنه‌وه‌ى په‌یڕه‌و كردووه ، شاره‌زایان ده‌ڵێن جگه له‌مانه كورد به‌نداوى موسڵیشى به‌ده‌سته‌وه‌یه، كه بڕى 12 ملیار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت، واته عێراق به جارێك تووشى كه‌مئاوى ده‌بێته‌وه به رێژه‌ى زیاتر له 50% ، واته ئه‌گه‌ر بۆ دژایه‌تى كردنى عێراق، گرتنه‌وه‌ى ئاو وه‌كو چه‌كێك به‌كاربێت، زیانى بێ‌شومار به عێراق ده‌گات، دیارترینیان له‌ناوچوونى كشتوكاڵ و نه‌مانى ئاوى پێویسته بۆ خواردنه‌وه، شاره‌زایان پێیان وایه عێراقێك سه‌رجه‌مى سێكته‌ره‌كانى له قه‌یراندایه، زه‌حمه‌ته به‌رگه‌ى قه‌یرانێكى دیكه بگرێت.
بڕیار وابوو ژماره‌ى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2018 بگاته 41 به‌نداوى گه‌وره و بچووك و مامناوه‌ند، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كان ده‌ڵێت" به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه ئه‌و پلانه به ته‌واوى جێبه‌جێ نه‌كرا".
سه‌باره‌ت به پلانى گرتنه‌وه‌ى ئاو له عێراق، وه‌ك ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لاییتى كوردستان په‌یوه‌ندیمان به چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌وه كرد و پێیان راگه‌یاندین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ بڕیارێكى له‌و باره‌یه‌وه نییه.
سه‌ته‌لایتى كوردستان:ئارام كاكه‌خان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.