Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 21:09

له‌ شاری دهۆک ژنێک به‌ یه‌ک سک پێنج منداڵی بوو

ژنێك پێنج منداڵی به‌یه‌كه‌وه‌ بوو و ته‌ندروستی منداڵه‌كانیش جێگیره‌
mn]dil
کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڤینی منداڵبوون له‌ شاری دهۆك راگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڤینی تایبه‌ت به‌ منداڵبوون ژنێك پێنج منداڵی به‌یه‌كه‌وه‌ بوو و ته‌ندروستی منداڵه‌كانیش جێگیره‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ڵێت: ژنه‌كه‌ خه‌ڵكی زوماڕه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌ دهۆك وه‌كو ئاواره‌ ده‌ژی، به‌ڵام له‌ ئێسته‌ هه‌ر له‌ زومار نیشته‌جێیه‌ ، و پێشتریش منداڵی بووه‌، به‌ڵام یه‌ك دانه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م حاڵه‌ته‌ی له‌ دایكبوونی پێنج منداڵ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ پارێزگای دهۆك هه‌بێت و پێشتر سێ منداڵ و چوار منداڵی هه‌بووه‌.

باوكی منداڵه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ زۆر دڵخۆشه‌ منداڵه‌كان چوار كورن ئه‌وه‌ی تریش كچه‌.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.