Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:41

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق پابەندى دانوستاندن بێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ھۆشداریی دەداتە حکوومەت
کوردستان TV
100%

سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ھۆشداریی دەداتە حکوومەتی وڵاتەکەی لە بەکارھێنانی ھێز دژی کوردستان و دەڵێت: ”ژێرخانی دارایی و بنەماکانی دەوڵەت بە تەواوی دادەڕمێت“.

نەدیم جابری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی عێراق پابەند بێ بە دانوستاندن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ”رێگا بۆ دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەکە نەکاتەوە“ سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

نەدیم جابری ھۆشداریی داوەتە حکوومەتی وڵاتەکەی لە بەکارھێنانی ھێز دژی گەل و حکوومەتی کوردستان و رایگەیاندووە، ھەر ھێرشێکی سەربازی بۆ سەر کوردستان دەبێتە ھۆی وێرانبوونی ژێرخانی دارایی عێراق و داڕمانی دەوڵەتی عێراق بە تەواوەتی.

سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان چەندین جار ڕایگەیاندووە، کە کوردستان نابێتە مایەی ھەڕەشە بۆ ھیچ وڵاتێک و ئامادەیە دانوستاندن لەبارەی سەربەخۆیی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێ بکات، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق زیاتر لە جارێک ئەنجامدانی گفتوگۆی لەگەڵ کوردستان رەت کردووەتەوە.


رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، زۆرینەی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.

 كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.