Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 18:05

نوسینگه‌ی کوردستان24 له‌ تاران داخرا

حكومه‌تى توركیا به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌خشتى ئه‌وكه‌ناڵه‌ى راگرتووه
کوردستان TV
#7
100%

به‌گوێره‌ هه‌واڵێكى دامه‌زراوه‌ى كوردستان24 كه‌ ئه‌مرۆ چوراشه‌ممه‌ بڵاوى كردۆته‌وه‌،
 حكومه‌تی ئێران بڕیاریداوه‌ به‌ داخستنى نووسینگه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له‌ تارانى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى.

هه‌روه‌ك كوردستان24 ئاماژه‌ى بۆكردوه‌"بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئیرانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، هۆكاری داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 به‌هۆی بارودۆخی ئیستای كوردستانه‌وه‌ بووه‌.

دوو رۆژ به‌رله‌ و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ئیرشادى ئیرانى، حكومه‌تى توركیا به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌خشتى ئه‌وكه‌ناڵه‌ى راگرتبوو كه‌ له‌سه‌ر مانگى ده‌ستكردى توركسات په‌خشى ده‌كرد.

جێگای باسه‌، نووسینگه‌ی كوردستان 24 له‌ تاران، ساڵی 2016 ده‌ستی به‌ كاركردن كردبوو، هه‌رچه‌نده‌ زۆر به‌ سنوورداری ده‌یتوانی كاربكات.


 نووره‌دین وه‌یسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كوردستان 24 له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ین كه‌ حكومه‌تی ئێران ئه‌و بڕیاره‌یداوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ر له‌ سه‌رەتاشەوە رێگری و كیشه‌ و ئاسته‌نگمان بۆ درووست ده‌كرا، به‌ڵام نه‌ ئه‌و رێگریانه‌ و نه‌ داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24  هیچیان نابنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌ و بێلایه‌نانه‌ رووماڵی رووداوه‌كانی ئیران نه‌كه‌ین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.