Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:30

له‌ماوه‌ی٢٤ کاتژمێر له‌ به‌غدا ١٩ که‌س کوژران و بریندار بوون

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ و هێرشی چه‌كداری
کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ و هێرشی چه‌كداری له‌ به‌غدا روویانداوه‌ كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ چوار مه‌ده‌نی كوژراون و ١٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ ناوچه‌ی سه‌بع بورله‌ باكووری به‌غدا، مه‌ده‌نییه‌ك كوژراو و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها له‌ ئاكامی هێرشێك كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی شه‌عب باكووری به‌غدا ئه‌نجامیاندا، مه‌ده‌نییه‌ك كوژرا،له‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراویش له‌ ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، كوژرانی مه‌ده‌نییه‌ك و بریندار بوونی سێی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ قه‌زای ئه‌بوغرێبی رۆژئاوای به‌غدا، مه‌ده‌نییه‌ك كوژراو و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

 

كوردستان تیڤی:رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.