گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایدهگهێنێت، هه‌موو بژارده‌كانمان دژ به كۆریای باكوور له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیه و بۆ به‌رگریكردن له ئاماده‌باشیداین .
كۆلۆنێل رۆب مانینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند :ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور چالاكییه ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی رانه‌گرێت، ئه‌وا بژارده‌ی پێویست له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ین.
مانینگ هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مریكا هه‌موو بژارده‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیه دژ به كۆریای باكوور.
گوتیشی: له رووی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك ترامپ ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه بیدات ، بژارده‌ی سه‌ربازیی فراوانمان له‌به‌رده‌سته.
رۆب مانینگ راشیگه‌یاند: ئه‌م ئێواره‌یه له ئاماده‌باشیداین بۆ به‌رگریكردن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.