Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 20:06

رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ شار و شارۆچکه‌یه‌کی کوردستان

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ ته‌واوی كوردستان 80%ه‌
کوردستان TV
#4
100%

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ ته‌واوی كوردستان 80%ه‌ و له‌ چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

لە شاری دهۆک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە رێژەی بەشداریکردن لەریفراندۆمدا ئاستێکی بەرزی هەبووەو سەرجەمیان لەسەرو لەسەدا 80 بووە.

بەپێی زانیارییەکان لە سەنتەری شاری دهۆک رێژەی بەشداربووان لەسەدا 80 بۆ 85 بووە.

هەروەها لەقەزای زاخۆ رێژەی بەشدارییکردن لەسەدا 90 و لە قەزای ئاکرێ لەسەدا 90 بۆ 92 و لە ئامێدی لەسەدا 85 بۆ 90 بووە.

هەروەها لە قەزای بەردەرەش رێژەی بەشداربووان لەسەدا 85 و لەقەزای سێمێڵ لەسەدا 85 بۆ 90 بووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ ئامارێكمان لەبارەی ئەنجامی ریفراندۆمی ئەمڕۆوە بەدەستنەگەیشتووە.

هه‌وره‌ها رێژەی بەشدارییکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا لە سنوری دوزخورماتوو لەسەدا 67 بووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لەسنوری دوزخورماتوو لەکۆی 99 هەزارو 226 دەنگدەر، نزیکەی 66 هەزارو 700 کەس دەنگیان داوە.

ڕونیشیکردەوە ڕێژەی بەشداربووان نزیکەی لەسەدا 67 بووە.

هه‌روه‌ها له‌ خانه‌قین بە پێی ئامارەکان ڕێژەی بەشداربووان لەدەنگدان لەسەدا 72 بووە.

لەکۆی 217 هەزار دەنگدەر، 158 هەزار هاوڵاتی بەشداری دەنگیان کردو.

هه‌روه‌ها له‌ شاری سۆرانیش به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداربووان   80% بووه‌.


ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان - سامان زاهیر / فۆتۆ سه‌فین ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.